پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لە گەڕەكی سێتاقان دوو هاوڕێ بۆتە شەڕیان و بەهۆی لێدانی چەقۆوە كەسێكیان كوژرا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە ومردوە".
ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بکوژەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.
شەوی ١٨ی ئەم مانگەش لە شاری هەولێر لەسەر پارككردنی ئۆتۆمبێل دوو كەس كوژران و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە پێنجەم حاڵەتی كوشتنە لە شاری هەولێر.