لەبارەی شایستەدارای ئەم توێژە فراوانە ئاگادارییەک بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر ڕایگەیاند "سبەینێ سەردانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی وانە بێژان".

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی تشرینی دووەم لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر ڕایگەیاند، "ئاگاداری بەرێوەبەری ئەو قوتابخانانە دەکەینەوە کەوانەبێژیان هەیە سبەینێ یەکشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە بەشی ژمێریاری پەروەردەمان ئامادە بن بۆ وەرگرتنی شایستەی مانگی (٩)ی وانەبێژان".

باسی لەوەشکرد، بەڕێوەبەرەران ئامادەبن نەک مامۆستایان. 

  

 



PM:09:20:20/11/2021