هەولێر.. تۆمەتبارێک بە تاوانی کوشتن دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، بکوژی ئەو هاووڵاتییەی کە دوێنێ لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر کوژرا دەستگیرکرا.

 

دوێنی شەممە، ٢٠ی تشرینی دووەم، لە شاری هەولێر لە گەڕەکی سێتاقان تاوانێکی کوشتن ڕوویدا کە تێیدا کەسێک بەناوی (شاخەوان جاسم سالم) بە چەقۆ کوژرا و تۆمەتبارەکەش هەڵهات، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند " دوای کاتژمێرێک تواندراتۆمەتبارەکە دەست گیر بکەن کە ناوی (شوان سەلمان عبدالرحیم)ە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی".

ئاسایشی هەولێڕ ڕاشیگەیاند " هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە هەردەم ئامادەین بۆ پاراستنی سەروماڵیان." 

 



PM:04:12:21/11/2021