سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە مدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمشەو بۆری ئاوی خواردنەوەی (دوکان- سلێمانی) تەقی، کە بە هۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی تەقینی ئەو بۆرییە، كێشەی دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی و چەمچەماڵ دروست دەبێت، بەڵام ھەوڵدەدەن بە زووترین كات بۆرییەكە چاك بكەینەوە.