ڤیدیۆیەکی نوێی شەهێن تاڵەبانی بڵاودەکرێتەوە

هونەرمەندی ناسراوی کورد شەهێن تاڵەبانی لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڤیدیۆیەکی بڵاودەکاتەوە.

شەهێن تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەتەوە تەواوی جیاواز لە جارانی دەردەکەوێت. 

شەهێن تاڵەبانی لەپاییزی ساڵی (1952) لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، لە ساڵی (1971) دەبێتە مامۆستای قوتابخانە، لەساڵی (1972) گۆرانی سەبری گوڵفرۆش و دوێنێ شەو خەوم دی تۆمارکردووە، پاشان بەهۆی بارودۆخی ئەوسا لەهونەر دادەبڕێت، لەساڵی (1975) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، لە ساڵی (1989) وڵاتی ئێرانی بەجێهشتووە تا ئێستا لە بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات، لەساڵی (1996) لەلایەن تەلفزیۆنی میدیا داوای لێدەکرێت بگەڕێتەوە ناو کاری هونەری، ئەویش لەلایەن خۆیەوە بڕیاڕدەدات دەست بکاتەوە بەکاری هونەری گۆرانی گووتن و تا ئێستا بەردەوامەو دوای ئەوە سێ ئەلبومی گۆرانی بەرهەم هێناوە ئەوانیش یادی یاران ساڵی 2000، بۆ تۆ کوردستان 2003، دووری 2007 بەهاوکاری هونەرمەندی موزیکژەن و ئاوازدانەر بورهانی موفتی زادە.



PM:09:28:22/11/2021