لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
نرخی ئەمڕۆی دراوە بیانییەکان

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ ی تشرینی دووەم نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و تۆمارکردنی نرخە داڕماوەکانی، هەرچی دراوە بیانییەکانی ترە نرخی نوێیان بەرامبەر دینار تۆمار کرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزار و ٢٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٣ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٣ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو. دابەزینی لیرەی تورکی لە ٢٠ هەزارەوە بۆ ١٣ هەزار لە چەند مانگێکدا حکومەتی ئاک پارتی و مەهەپەی بە سەرۆکایەتی ئۆردوغان خستۆتە کێشەو قەیرانێکی جدیەوە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٣٧٥ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤١٥ هەزار دینارە. 
 

AM:09:44:23/11/2021