لەسەر داواکاریەکانی خوێندکاران لیژنەی ئەمنی باڵای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

 لیژنەی باڵای ئەمنی  سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی خوێندکارانی پەیمانگا و زانکۆکان، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت "ڕێز لەداواكانی خوێندكاران دەگرین، پەیامەكانیان گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی هەڕەمی دەسەڵاتی رەسمی حكومەت، هێزە ئەمنیەكانیش رێنمایی پێویست كراون كە بەوپەڕی رێزەوەو مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەكان بكەن ".

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی لێژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

لیژنەی باڵای ئەمنی - سلێمانی

خۆپیشاندان بەشێوازێكی ئارام و شارستانانیانە دیوێكی جوانی كایەكانی دیموكراسیە، رێز لەداواكانی خوێندكاران دەگرین، پەیامەكانیان گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی هەڕەمی دەسەڵاتی رەسمی حكومەت، هێزە ئەمنیەكان رێنمایی پێویست كراون كە بەوپەڕی رێزەوەو مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەكان بكەن.

تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەو هێڵی سوورە، سەرپێچیكاران رووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی – سلێمانی هیوای زوو چاكبونەوە بۆ سەرجەم بریندارانی خوێندكاران و هێزە ئەمنییەكان دەخوازێت.

لیژنەی باڵای ئەمنی - سلێمانی

23-11-2021



PM:08:07:23/11/2021