پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "بەتوندی ئیدانەی
هەر توندوتیژییەک دەکەن و بە فەرمی فەرمان بە کەس نەکراوە بۆ بەکارهێنانی توندوتیژیی".
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا
وتی، "ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی بەتوندی ئیدانەی هەر توندوتیژییەک دەکەین و
لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بە لێکۆڵینەوە و دۆزینەی ئەو کەسانەی بەدەر لەهەر
بنەمایەکی مافەکانی مرۆڤ و دوور لە هەر بڕیار و راسپاردن و دیسپلینێکی سەربازیی
روبەڕوی خۆپیشاندەر و هاوڵاتیانی مەدەنی بونەتەوە" باسیلەوەشکرد، هیچ کەسێک،
هیچ فەرمانێکی فەرمی و دەوڵەتی، رێکخراو یان ناڕێکخراوی پێنەکراوە بە بەکارهێنانی
هیچ جۆرە توندوتیژییەک و هەر حاڵەتێکیش روویداوە بکەرەکانی وەک کەس لێی بەرپرسیارن.
باسی لەوەشکردووە، پارێزگاری سلێمانی هیچ هێزێکی
تایبەتی و دیاریکراو بەخۆی نییە و پارێزگای سلێمانیش دامەزراوەیەکی تەواو مەدەنییە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی "پاراستنی
ئارامی و سەقامگیریی ئەرکی هەموومانە و پارێزەری هەر چالاکی و رێگایەکی مەدەنیانە
دەبین کە بە ئاشتیانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات."
ئەمەلەکاتێکدایە، سێ ڕۆژە خوێندکارانی پایمانگا
و زانکۆکانی هەرێم بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە بۆخوێندکاران خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، وە
بۆ بڵاوە پێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەر، هێزەئەمنییەکان بە داری کارەبای و گازی
فرمێسک ڕێژ و تەقەکردن و توندوتیژی هەوڵدەدەن بڵاوە بەخوێندکاران بکەن و چەندین خوێندکاریش بریندار بوون.