تەرمی منداڵێکی (٢٧) هەفتە لەسنوری پۆڵەندا بەخاک سپێردرا

تەرمی کۆرپەیەکى کۆچبەری عێراقی بەبێ دایک و باوکی بەخاک سپێردرا.

 

دایکێکی کۆچبەر کە بەڕەگەز عێراقیە پاش پەڕینەوەی لە سنووری یەکێتی ئەوروپا بۆ ناو پۆڵەندا کۆرپە ٢٧ هەفتەییەکەی لەدەستدا، ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەم، لە مەراسیمێکدا کۆرپەکەی بەخاکسپێردرا.

 

ڕێوڕەسمەکە لە گۆڕستانی بۆهۆنیکی تاتار نژادە کەمینەکانی پۆڵەندا بەڕێوەچوو، کە سێ کۆچبەری دیکە لەوێ بەخاکسپێردراون، ئەوەش بەپێی زانیارییەکانی پێگەى دەنگی ئەمەریکا.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، چەندین کۆچبەر لەسنورەکانی بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، لەلایەن پۆڵەنداوە ڕێگریان لێدەکرێت برۆنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وەک خۆیان دەڵێن لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن.

 

 



PM:11:09:23/11/2021