خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ خه‌رجكردنی دهماڵهكانیان به‌رفراوانتر ده‌بێت، به‌ڵام پەرلەمانی كوردستان داواكاری و كێشه‌ی خوێندكارانی نه‌خسته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی کۆبوونەوەکە و بڕیارە تەنها خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پڕۆژە یاسا بکات.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەماندا کە بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت:
* خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:-
١ - كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
٢ - سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان.
دوێنێ (٧١) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له‌سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناو په‌رله‌مان دەربارەی گەڕاندنەوەى دەرماڵەى خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکاتی پەرلەمان کرد و داوایان کرد کە دانیشتنێكی تایبەتی په‌رله‌مان بە ئامادەبوونی (وەزیری دارایی هەرێم و وزیری خوێندنی باڵا) لەسەر گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆ خوێندكاران رێك بخرێت.