ئەفسەرێکی پلە باڵای نزیک لاهور جەنگی و دوو پاسەوانی کوژران

ئەفسەری پلە باڵای نزیک لاهور جەنگی، عەقید موراد کانی کوردەیی لەگەڵ دوو پاسەوانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کوژران.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ئەفسەرە لەگەڵ دوو پاسەوانیدا لەناو بازاڕی شاری رانییەدا کوژراون.

موراد کانی کوردەیی ئەفسەرێکی پلە باڵای پۆلیسی راپەرینەو لە پلەی عەمیددایە و کەسێکی نزیکی لاهور جەنگی هاوسەرۆکی لە کار لادراوی یەکێتیەو لە ٨ ی تەمووزەوە یەکێکە لەو ئەفسەرانەی بە بەردەوامی لەگەڵیدا بووەو لێی نزیک بووە.


PM:07:00:25/11/2021