عمید موراد لە شاری کۆیە بەخاک سپێردرا

 

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٢٥ی تشرینی دووەم،  لە چیشتخانەیەکی ناو شاری رانییە (عەقد موراد کانی کوردەیی) و پاسەوانێکی کوژران  و یەکێک لە تەقەکەرانیش کوژراو دوو پاسەوانی موراد بریندار بوون، درەنگانێکنی شەوی ڕابردوو تەرمی (موراد کانی کوردەی) تەسلیمی خانەوادەکەی کرایەوە و سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شه‌هیدان له‌ كۆیه‌ بە خاک سپێردرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، هێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی (موراد کانی کوردەیی)  پێسپێردرابوو، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی رووبەڕووی هێزەکە بوونەوە، کە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، بەڵام لەکاتی ڕووبەڕوو بونەوەکەدا،  کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید بوو،  هاوکات سێ کەسی تریش برینداربوون، لەئەنجامدا موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن.

 


 



AM:10:09:26/11/2021