زیاتر لە ٦٠٠ كۆچبەری دیكە گەڕانەوە عێراق و هەرێمی
كوردستان.
شەوی ڕابردوو ١٦٧ كۆچبەر لە بێلارووسەوە
گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان و هاوكات بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی تشرینی دووەم، ٤٣٠ كۆچبەری دیكە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە کۆچبەران لە نێوان
سنورەکانی بێلاڕووس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو بەهۆی ئەوەی ڕێگایان پێنە درا لە
سەر سنورەکانیانەوە بچنە وڵاتانی ئەوروپا، هەر بۆیە هەندێک لە کۆچبەران ناچار بوون
بەگەڕێنەوە عێراق و هەرێم و هەندێکی تریان سوورن لە مانەوە یان لەسەر سنورەکان و
دەیانەوێت بڕۆنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.