موقتەدا سەدر لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوە

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕووداوی هێرشی موشەکی بۆسەر ماڵی سەرۆکوەزیران دەستدرێژییە بۆسەر سەروەری و شکۆی دەوڵەت، داوادەکات بکەرەکان ئاشکرا بکرێن و سزا بدرێن. 

سەدر لە تویتێکیدا کە ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، داوای ئاشکراکردنی لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی دەکات و دەڵێت "دەبێت تیرۆرستان دەستگیربکرێت." 

لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و ڕایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن". 

هەروەها وتیشی،"فڕۆكەی بێفرۆكەوان و موشەكی ترسنۆكانە وڵات بنیات نانێن، ئێمە لە ڕێگای دەزگاكانی دەوڵەتەوە خەریكی بنیاتنانی دەوڵەتی خۆمانین، داوا لە هەموو لایەنەكانیش دەكەن دیالۆگ بكەن لە پێناو عێراق و ئایندەی عێراق".


ئەمە لەکاتێکدایرە  وەزارەتی ناوخۆ، بەرەبەیانی ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ئاشکرای کرد،  هێرشکراوەتە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بووەتەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.



PM:02:11:26/11/2021