مەحمود سەنگاوی: ئیهمالی ئێمەیە ئەو هەموو پێشمەرگەیە شەهید بوون

فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە لەبارەی هۆکارى هێرشەکانى داعش بۆسەر پێشمەرگە دەڵێت" ھێرشەکانی داعش کەمتەرخەمی پێشمەرگە و بەرپرسان و فەرمەندکانەوەیە ئەگینا بۆشایی ئەمنی نییە".

مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هۆکاری ھێرشەکانی داعش بەهۆی  کەمتەرخەمی پێشمەرگە و بەرپرسان و فەرمەندکانەوەیە ئەگینا بۆشایی ئەمنی نییە".

ئەوەشی خستەڕوو، سوپای عێراق هیچ هاوئاهەنگییەکی لەگەڵ ئێمەدا نییە و لەو سنوورە زۆر لاوازن، بۆیە ناتوانین بەمجۆرە هیچ پشتیان پێ ببەستین.

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆی ئیدارەی گەرمیان هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، کە بە هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.


AM:09:35:28/11/2021