مەترسییەکی گەورەی کەم خواردنی سەوزەو میوە ئاشکرا دەبن

لەلێکۆڵینەوەیەکی نوێدا دۆزراوەتەوە کەمخواردنی سەوزەو میوە هۆکارن بۆ توشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ و مردن، میوەو سەوزەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاو پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم ، و دژەئۆکسانن.
ئەوخۆراکانەی پێکدێن لەسەوزەو میوەکان توانای دابەزاندنی پەستانی خوێنیان هەیەو  نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکانەوە ، هەروەها بەسودە بۆ کرداری هەرس. 
لەلێکۆڵینەوەیەکی پێشوتردا ئەوەیان سەلماندووە ئەو ژەمانەی ڕێژەیەکی زۆر میوەو سەوزەیان تێدایە توانای کەمبوونەوەی نەخۆشی دڵ و جەڵدە کەم دەکەنەوە.
دوای ئەوەی بەراوردییان کردووە لەنێوان ئەنجامەکانی ئەوانەی کە لەژەمەکانیاندا سەوزەو میوەو زۆرە بەبەراورد بەوانەی کەم دەیخۆن یاخود هەر نایخۆن بۆیان دەرکەووتوە سەوزەو میوە خۆرەکان توشبوونیان بەنەخۆشی دڵ کەمە بەبەراورد بەوانی دیکە.

وە: هە ـف

سەرچاوە: medical newstoday



PM:06:00:28/11/2021