وەک دەزانرێت لەباوەشگرتن یەکێکە لە ڕێگەکانی دەربڕینی خۆشەویستی بۆ کەسی بەرامبەرت
ئیتر ئاخۆ ئەو کەسە هاوسەرت بێت، یاخود هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بێت، لەکاتی لەباوەش
گرتندا خۆت و کەسی بەرامبەریش هەست بە دڵخۆشی وئاسودەی دەکەن.
جگە لە ئاسودەی و دڵخۆشی لەباوەش
گرتن هەروەها ئەم سودە گرنگانەشی هەیە.
ـ زیادبوونی ڕێزگرتن: لەوکاتەوەی لەدایک دەبین مرۆڤ پێویستی بە ڕێزگرتن و خۆشەویستی
هەیە بۆیە لەکاتی لەباوەش گرتندا مرۆڤ ڕێزی بۆ کەسی بەرامبەری زیاتر دەبێت.
ـ پتەو بوونی پەیوەندی خۆشەویستی: لەباوەشگرتن دەبێتەهۆی پتەوبوونی خۆشەوویستی و لێکۆڵینەوەیەک
ئەوی نیشانداوە لەباوەشگرتن دەبێتە هۆی بەهێزبون و درێژی ماوەی پەیوەندی.
ـ دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی قەلەقی: لەباوەش گرتن هەروەها هۆکار بۆ کەم بونەوەی قەلەقی، بەخشینی هەستی حەسانەوە.
ـ کەمبونەی ئەگەری توشبون بەنەخۆشییەکانی
دڵ: لەدوای لەباوەش گرتن لەش هۆڕمۆنێک دەردەدات کە هەست بەخۆشییەکی ئێجگار زۆر دەکات بەمەش وادەکات
قەلەقی نەمێنێ و بۆیە نەخۆشییەکانی دڵ لەسەرییان کەم دەبێتەوە.
ـ بەرگری لەش بەهێز دەکات: ئەو کەسانەی کە توشی قەلەقی، و توشبوون بەسەرما
و ڤایرۆس، لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە کە لەباوەش گرتن دەبێتە هۆی نەهێشتنی
هەوکردن بەمەش بەرگری لەش بەهێز دەبێت.
ئا: هە ـ ف
سەرچاوە: verywellmind