باشترینەکانی ٢٠٢١ دیاری کران


ئەمڕۆ لە شاری پاریسی فەرەنسا باشترینەکانی جیهان لە لایەن گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسییەوە دیاری کران و تێیدا لەسەر ئاستی پیاوان ، میسی تۆپی زێڕینی حەوتەمی بردەوەو باشترینی ٢٠٢١ دیاری کرا.

بە پلەی دووەم لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونخ هات و لە پلەی سێیەم جۆرجینیۆی یاریزانی یانەی چێڵسی و لە پلەی چوارەم کەریم بنزیمە بوو.

باشترینەکان بەمشێوەیە بوو.

پیدری بە باشترین یاریزانی لاوی ٢٠٢١ دیاری کرا.

لیڤاندۆڤسکی بە باشترین هێڕشبەری ٢٠٢١ دیاری کرا.

ئەلێکسیای کچە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢١ دیاری کرا.

دۆنارۆما بە باشترین گۆڵپارێزی ٢٠٢١ دیاری کرا.

جۆرجینیۆ سێیەم باشترین یاریزانی جیهان بوو.

بنزیمە چوارەم باشترین یاریزانی جیهان بوو.

میسی بە باشترین یاریزانی ٢٠٢١ دیاری کرا.

رۆناڵدۆ پلەی شەشەمی بە دەستهێنا.

دوای بردنەوەی تۆپی حەوتەم میسی رایگەیاند کە هێشتا چێژ لە یاریکردن دەبینێت، ئەم خەڵاتە پێشکەشی خێزان و مناڵەکان  و هەموو کەسە نزیکەکانم دەکەم،شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە کێبڕکێ لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی دەکەم، دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم لە پاریس و بەرشەلۆنەو ئەرجەنتین".



AM:12:00:30/11/2021