وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دەبێت هێزەکانمان چاوكراوه‌تربن و به پلانی نوێی جه‌نگی سه‌نگه‌ره‌كان قایم بكه‌ن".
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و جێگری فەرماندەی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبووەوە و رایسپاردن به‌توندی به‌رپه‌رچی چالاكی و په‌لاماره‌کانی داعش بدەنه‌وه و له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵیان بته‌كێنن.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە" به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر ئاماده‌سازی هێزه‌كان كردووەته‌وه، له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان له دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش و زیندووبونه‌وه‌ی شانە نوستووه‌كانیان".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە" شۆڕش ئیسماعیل فه‌رمانده‌ی لیواكانی راسپاردووە، چاوكراوه‌تر و به‌پلانی نوێی جه‌نگی سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان قایم بكه‌ن و له مه‌ترسی ئه‌و چەکداران بیانپارێزن".
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێم وتووشییەتی" هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووەته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌موكوڕییه‌كان."
باسی لەوەشکردووە، رێگه‌ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوو گیانیان به‌ختكرد به‌فیڕۆ بڕوات، ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه بكرێته‌وه و ناوه‌ستین تا به‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، دوای دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌یە كه به‌یه‌كه‌وه هه‌ردوو هێز رۆڵ ببینن له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه.