"حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوام دەبێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە"

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، بەشێوەیەکی ئاسایی حکومەتی فیدڕاڵی بڕی ٢٠٠ ملیارەکە دەنێرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "دڵنیام حکومەتی فیدڕاڵی ٢٠٠ ملیارەکە دەنێرێت".


لەبارەی کۆرکردنەوەی داهات لە پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بەوەشدا، بەگوێرەی بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە میکانیزمی کۆکردنەوەی داهات لە پارێزگای سلێمانی وەک پێویست نییە و سستی هەیە لە کۆکردنەوەی داهاتدا، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ دەوام نەکردنی بەشێک لە فەرمانبەران و بەشێک لە فەرمانگەکان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی نابن لە کۆکردنەوەی داهاتدا.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، سەبارەت بەو بابەتەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین ئەگەر دۆخە باشتر نەبوو، ئەوا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە سستی دەکەن و پابەندی رێنامییەکانی وەزارەتی دارایی نەبێت.



PM:05:43:01/12/2021