"٤٣٠ کۆچبەری تر لە بێلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان"

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی کۆچبەران کە ژمارەیان ٤٣٠ کەسە لە بێلارووسیا‌وە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان".

ئەمرۆ پێنجشەممە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢١، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەش کردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە ، کاروانی شەشەمی کۆچبەرانی سەر سنوری بێلارووسیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە بێلاڕووسەوە دەگەنەوە ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، کاروانی ئەمجارە نزیکەی ٤٣٠ کۆچبەر دەبن، کە ژمارەیەک منداڵیشیان لەگەڵدایە و زۆربەشیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.



PM:12:14:02/12/2021