کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش لە سنورى قەزای مەخمور هێرشی کردە سەر دوو گوند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک شەهید و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو ژمارەیەک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆستی داعش لە سنووری قەزای مەخمور هێرشیان کردە سەر هەردوو گوندی (خدرجە و لاوەر) و دانیشتووانی گوندەکان رووبەڕوویان بوونەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی دانیشتوانی گوندەکان لەگەڵ چەکدارانی داعش سێ هاوڵاتی شەهید بوون، هەروەها پێنج هاوڵاتی و سێ پێشمەرگەش بریندار بوون، کە برینی بهشێكیان سهخته.
هاوکات لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە بە مەبەستى کێوماڵکردنى سنورەکە بەرەو ناوچەکە جوڵەى پێکراوە.