وێنە:لەسەر هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە یاری هەولێر و شورتە بووە شەڕ


لە قۆناغی شانزەی جامی عێراق کە لە شاری هەولێر تێیدا هەردوو یانەی هەولێر و شورتەی کۆکردەوە، شەڕو ئاژاوە روویداو هاندەران رژانە ناو یاریگای فەرەنسوو هەریری وبەوهۆیەوە بەشێك لە کورسیەکانی یاریگای هەولێر شکان و زیان بەر یاریگاکە کەوتووە.

شەڕەکە دوای ئەوە روویدا هاندەرانی یانەی شورتە ئاڵای عێراقیان لە یاریگای فرانسو هەریری هەڵکرد، هاندەرانی هەولێریش پێیان قبووڵ نەکراو هێڕشیان کردە سەر ئەو هاندەرانەی ئاڵاکەیان هەڵکردبوو.

هەولێر توانی بۆ قۆناغی داهاتووی جامەکە سەربکەوێت ئەمەش دوای ئەوەی ٤-٢ بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە  براوە بوو.






PM:07:52:04/12/2021