پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" کەسێک پەلاماری دایکێک و دوو کوڕ دەدات و لە ئەنجامدا بە چەقۆ کوڕێکیان دەکوژێت و، دایک و کوڕەکەی دیکەش بریندار دەکات".
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە تۆمەتبارێک لەگەڵ دایکێک و دوو کوڕ بە ناوەکانی (ز. ش. ش) و (م. ی. م) (س. ی. م) بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە هەرسێکیانی بە چەقۆ زامدار کردووە".
وتەبێژەکەی پۆلیس وتیشی " دوای ئەوەی یەکێک لە کوڕەکان بە ناوی (س. ی. م) چەقۆ بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە".
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە کردووە و توانییان تۆمەتبارەکە لە رانیەوە بهێننەوە شاری هەولێر و دەستگیری بکەن.
تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە ٤١٣ لە یاسای سزادان راگیراوە.