ئەمشەو سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەم، زەنگی ئاگادار کردنەوە لە کونسوڵخانەی ئەمریکاوە لێدرا.
کاتێک زەنگی ئاگادار کردنەوە لە کونسوڵخانەکانەوە لێدەدرێت، بەو
مانایەدێت مەترسییەک بەدیکرابێت، یان هەوڵی هێرشێک درابێت لە نزیک کونسوڵخانەکەوە
و سیستمی بەرگری و دژە موشەکی کونسوڵخانەکە بەرپەرچی دابێتەوە.
پەیامنێری سپی باسی لەوەکرد، کونسوڵخانەی ئەمریکا داوای لە هاوڵاتییان
کردووە لە پەنجەرە و دەرگا و شوێنە بەرزەکان دووربکەونەوە و ئەگەری مەترسیی هەیە.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند "گەشتی فڕۆکەیەکیان
دواکەوتووە، بەڵام بەهۆی لێدانی زەنگی کونسوڵخانەوە نەبووە و بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە
بووە لە ترافیکی فڕۆکەوانیدا".