پۆلیسی هەولێر دەربارەی شەڕە تەقەی نێوان چەند خوێندكارێكی كۆلێژی تیشك لە بەردەم كۆلێژەكەیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" چوار كه‌س ده‌ستگیركران كه سه‌رجه‌میان خوێندكاری زانكۆن و له‌سه‌ر شكاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بوه‌ته شه‌ڕیان و چه‌كیان به‌كارهێناوه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له‌سۆشیال میدیاكان بڵاوبوه‌وه كه له به‌رده‌م كۆلێژی (تیشك) دو خوێندكار ده‌بێته ده‌ماقاڵه‌یان، كه له هه‌مان كۆلیژ خوێندكارن، له ئه‌نجامدا ده‌بێته شه‌ڕیان له‌گه‌ل دو خوێندكاری دیكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دو رۆژ پێشتر به‌ئۆتۆمبێل یه‌كیان شكاندویه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یان، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش، ته‌قه ده‌كرێت، وه‌ك پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كرد‌و وه خانه‌واده‌ی هه‌ردولامان ئاگاداركردنه‌وه كه ده‌بێت به زوترینكات خۆیان ڕاده‌ستی پۆلیس بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا به توندترین شێوه سزا ده‌درێن".
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ردولای شه‌ڕه‌كه، خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر كرد و ده‌ستمان به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری (تارق)دا گرت و هیچ لایه‌كیشیان سكاڵایان نه‌بو له دژی یه‌كتر و پێكهاتن و به‌ڵێنیاندا كه به هیچ جۆرێك كێشه وئاژاوه دروست نه‌كه‌ن و په‌نا بۆ چه‌ك نه‌به‌ن و شه‌ڕ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه خوێندكارن پێویسته په‌نا بۆ قه‌ڵه‌م و كتێب ببه‌ن، نه‌ك چه‌ك و توندوتیژی و شه‌ڕ.
پۆلیسی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كێشه‌كه‌دا ته‌قه كراوه، مافی گشتی ده‌یگرێته‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه رێكخرا، له كاتی ئێستاشدا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، ڕاگیراون به پێی مادده‌ی (٤١٣) له یاسای سزادانی عێراقی و مادده‌ی (٢١)ی چه‌ك.