دارایی هەرێم نزیكەی (١٦) ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی گەرمیان تەرخان دەكات

لەسەر فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم نزیكەی (١٦) ملیار دینار بۆ (١٢) پرۆژەی ئیدارەی گەرمیان تەرخان دەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پاش رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزیری دارایی و ئابووری ڕەزامەندی داوە بە دابینكردنی بڕی ١٥ ملیار و ٨٢٦ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی (١٢) پرۆژەی تەواونەکراوی سنووری ئیدارەی گەرمیان، پارەكە بە نەقدی و بە قۆناغ بۆ پڕۆژەكان خەرجدەكرێت.

هەر وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، پڕۆژەكان (رێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆ و لێدانی بیری ئاو و درستكردنی قوتابخانە و بنكەی تەندروستی و خزمەتگوزاری)ی چەند گەڕەك و ناوچەیەك و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەگرێتەوە. 


PM:04:20:11/12/2021