وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم ڕایگەیاند "ئەمشەو
وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی دوانزەی ئامادەی لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکان
بڵاو دەکرێتەوە".
وەزارەتى
خوێندنى باڵای هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەنجامى
وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی
کوردستان لە کاتژمێر ٨ى ئەمشەو رادەگەیەنرێت و دەرچووان دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاویشی کردەوە، لەمساڵدا،
کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کەمکراوەتەوە بە رێژەى لەسەدا ١٠ بۆ ٢٠.
وتیشی " پێویستە وەرگیراوان لە ماوەى سێ رۆژدا
پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت".