ژمارهیهك له رێكخراوهكانی
بواری جینۆسایدی گهلی كوردستان، نارهزایهتی له بهرامبهر یادكردنهوهی ١٠٠ ساڵهی دامهزراندنی عێراق
دهردهبڕن.
ئەمڕۆ شەممە ١١ی
کانوونی یەکەم، لهراگهیهندراوێكدا ژمارهیهك لهرێكخراوهكانی بواری جینۆساید
و ئهنفال بڵاویانکردەوە، لهكاتێكدا عێراق یادی (١٠٠) ساڵهی دهكاتهوه، هێشتا
نهیتوانیوه برینهكانی سهر جهستهی گهلی كوردستان به تایبهتی و كهمینهكانی
تر سارێژبكاتهوه و لهبهرامبهر ئهو تاوانانهی بهرانبهرییان ئهنجامیداوه.
هەروەها لە ماوەی ١٠٠
ساڵەی تەمەنی ئەم دەوڵەتە، گەلی کوردستان بەردەوام رووبەرووی کۆمەڵکوژی و لە
ناوبردن و سڕینەوە و راگواستن بۆتەوە.
پێویستە داوای لێبوردنی فهرمی بكات، جیاواز لهوهش تائێستا
دهوڵهتی عێراق پابهند نهبوه به بڕیارهكانی دادگای باڵای تاوانهكانهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
بەمشێوەیە هاتووە:
له یادی (100) ساڵەی
دەوڵەتی عێراقدا، تەنها یادەوەری جینۆسایدمان لە گەڵیدا هەیە.
دامەزراوە فەرمیەکانی
دەوڵەتی عێراق، لەسەر ئاستە جیاوازەکان، بە چالاکی جۆراوجۆری سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی
وسەربازی و ... هتد، یادی (100) ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق دەکەن وەک یوبیلی
زێڕین.
لە ماوەی 100 ساڵەی تەمەنی
ئەم دەوڵەتە، گەلی کوردستان بەردەوام رووبەرووی کۆمەڵکوژی و لە ناوبردن و سڕینەوە
و راگواستن بۆتەوە. دەوڵەتێك لە ماوەی (100) تەمەنیدا هەموو جۆرە پێشلکارییەکی مافی
مرۆڤ و تاوانی زەقی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر
گەلی کوردستان و كەمیاتییە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەكان پەیڕەو و پیادە کردووە..
و بە ئێستاشەوە هەمان ئاراستە لە بەرانبەر گەلی کوردستان و مەزهەبی جیا بوونی هەیە و بەردەوامە و بنبڕ نەکراوە.
دەوڵەتی عێراق، لەکاتێکدا
یادی (100) ساڵەی دەکاتەوە، هێشتا نەیتوانیووە برینەکانی سەر جەستەی گەلی کوردستان
بە تایبەتی و کەمینەکانی تر سارێژبکاتەوە و لە بەرانبەر ئەو تاوانانەی بەرانبەرییان
ئەنجامیداوە، داوای لێبوردنی فەرمی بکات.
جیاواز لەوەش.. تائێستا
دەوڵەتی عێراق پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، بۆ قەرەبوکردنەوەی
مادی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانیانی شاڵاوەکانی
ئەنفال و کیمیاباران و تەواوی دۆسیەکانی تر، کە لە دادگای ئاماژە بۆکراوە، حوکمی کۆتاییان
وەرگرتووە, لە هەمووشی گرنگتر ئامادە نییە
ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی وەك دڵنەواییە بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئایندەدا
لەم ولاتەدا.
بۆیە وەك بەشێك لە رێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی
کوردستان و خەمخۆرانی ئەم بوارە، نارەزایەتی
لە بەرامبەر ئەم یادكردنەوەیە دەردەبڕین
تا ئەو كاتەی قەرەبووی مادی و مەعنەوەی
قوربانیان دەكرێتەوە و عێراق پەیوەست دەبێت بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە و دڵنەوایی تەواو بە هەمووان دەدرێت عێراقی داهاتوو جیا دەبێت لە عێراقی
رابردوو.
ناوەكان:
1- رێكخراوی
كوردستان بێ جینۆساید
2- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
3- تۆڕی رێكخراوە
كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی
4- رێکخراوی گەشەپێدانی
مافی مرۆڤ
5- گۆڤاری تۆپزاوا
6- رۆژنامەی نوگرە سەلمان
7- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام
لە كوردستان
8- رێكخراوی هەڵمەتی
دادپەروەری