وتەبیژی یەکیتی لەبارەی گۆرانکاریەکانی نێو حیزبەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەمشەو شەممە ١١ی کانوونی یەکەم، ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەربارەی پرۆژەی چاکسازیەکان وگۆڕانکاریەکانی ناوخۆی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا، دەڵێت  "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە".

وتیشی "سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە، ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە".

ئەمین بابەشیخ، دەشڵێت "داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکاریە سیاسی و ئیداری رێکخراوەییەکانی یەکێتی بکەن".



PM:11:02:11/12/2021