کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ نەوت لە بنكەی شەش لە ناوشاری سلێمانی دابەشدەكرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە" رۆژی سێشەممەش ١٢ی کانوونی یەکەم لە قەڵادزێ نەوت دابەشدەكرێت".


PM:12:10:12/12/2021