بەرشەلۆنە درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانیدا

پاش دۆڕانیان بە یانەی بایرن میونخ و کرانە دەرەوەیان کە خولی یانە پاڵەوانەکان ، یانەی بەرشەلۆنە درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانیداو لە لالیگا ٢-٢ لەگەڵ یانەی ئۆساسۆنا یەکسانبوو.

لە هەفتەی ١٦ی لالیگا بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئۆساسۆناو لە ئەنجامدا ٢-٢ یەکسانبوو.

دوو گۆڵی ئۆساسۆنا یاریزانان گارسیاو ئەڤیلا تۆماریان کرد.

دوو گۆڵی بەرشەلۆنە ئیزالزۆلی و گۆنزالێز تۆماریان کرد.

خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە ٢٤ خاڵ و لە پلەی هەشتەم دەبینرێت و ئۆساسۆنا بە ٢٢ خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.


دوای یاریەکە چاڤی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی:
چاڤی:ئێمە دەبێت دینامیکی نەرێنی خۆمان بگۆڕین،ئامانجمان ئەوەیە کە لە چوار یەکەمەکە بین،هەوڵ دەدەین بۆ بردنەوەی خولەکە بچینە جەنگەکەوە،ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە و دەبێت بەردەوامبین لە کێبڕکێکردن".

چاڤی:ئەم یەکسانبوونە بەس نەبوو،کاتێک گۆڵی دووەممان تۆمارکرد ناچاربووین ریتمی یاریەکە ئارام بکەینەوە،تۆپەکە کۆنترۆڵ بکەین،بەڵام نەمانتوانی ئەوە بکەین،ئێمە بە باشی کێبڕکێمان کرد،ئەوەی روویدا شەرمە".


?wmode=transparent" wmode="Opaque" frameborder="0" allowfullscreen>


PM:08:14:12/12/2021