پاش ئەوەی لە شاری هەولێر بۆری ئاوی ئیفراز سێ شكا و بەو هۆیەوە بەشێك لە گەڕەكەكانی شارەکە بێ ئاو بوون، لەمبارەیەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە زووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت".
ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند" دوای ئەوەی بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆری پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا، دەمودەست تیمەكانی چاككردنەوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان كردووە بە چاككردنەوەی بۆرییەكە".
دەربارەی وادەی چاككردنەوەی بۆرییەكە وتی" ئێستا تیمەكانی چاككردنەوە لەوێن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و بۆرییەكە چاك دەكرێتەوە".