شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کەبەکەسێکی دەسترۆشتووی ناو یەکیتی ناوزەد دەکرێت دەڵێت" پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ که‌سێک نابێت له‌ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا پشتی له‌یه‌کێتی کردبێت‌و بیه‌وێت له‌به‌غداوه دڵسۆزی خۆی بۆ یه‌کێتی نوێبکاته‌وه"( ئاماژەیەکی ناراستەوخۆیە بۆ بەرهەم ساڵح کە لە پێش هەڵبژاردندا دەستی لەپۆستی جێگری دووەم کێشایەوە).
لەچاوپێکەوتنیک لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی کە ئەمرۆ ١٣ ی تەموز کەوتە بازاڕەوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، به‌رپرسی ناوه‌ندی رێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی، دەڵێت "یه‌کێتیی کاندیدی خۆی هه‌یه‌و به‌وردی ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت".
هەروەها لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت " پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆ که‌سێک نابێت له‌ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا پشتی له‌یه‌کێتی کردبێت‌و بیه‌وێت له‌به‌غداوه دڵسۆزی خۆی بۆ یه‌کێتی نوێبکاته‌وه".
ناوبراو داواشیکرد «یه‌کێتی کوڕی ته‌نگانه بۆ ئه‌م پۆسته کاندیدبکات مه‌رجه‌کانی وه‌فا بۆ کوردایه‌تی و یه‌کێتی تێدابێت، بێگومان که‌سانی وا له‌ناو کاندیده‌کاندا هه‌ن".