ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییەک راگه‌یەندرا كه هەڵگری گۆڕاوه نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) بوو.
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کاتی سەردانیکردنی بۆ بنکەیەکی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژئاوای لەندەن بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند" یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری ئۆمیکرۆن لە وڵات تۆمارکراوە، هەروەها ڕۆژانە بەهۆی توشبوون بەو جۆرە نوێیە هاوڵاتییەکی زۆر لە نەخۆشخانەکاندا داخڵدەکرێن".
جۆنسۆن لە لێدوانەکەیدا داوای لە خه‌ڵكی به‌ریتانیا کرد، کە به‌په‌له هه‌موویان ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن له ترسی هاتنی ڤێرژنی نوێی ڤایرۆسه‌كه به ناوی (ئۆمیكرۆن).