هەولێر.. ٤٧ لاپتۆپی نەتەوە یەکگرتووەکان دزرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ کەسی بەتۆمەتی دزینی  لاپتۆب لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ کانونی یەکەم، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند " دوای ئەوەی دوو کارگوزاری بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بە چەند جارێک ٤٧ لاپتۆپیان لەو رێکخراوە دزی، توانرا سێ کەس لەسەر ئەو کەیسە دەستگیربکەن.

باسی لەوەشکرد، دوو کارگوزارەکە لەکۆگای بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەیان دزی و دواتر لەبازاڕەکان بەکەسێکی دیکەیان دەفرۆشتەوە، بۆ ماوەیەکی زۆریش بەرپرسانی ئەو رێکخراوە هۆکار و چۆنیەتی دزینی ئەو لاپتۆبانەیان بۆ ئاشکرا نەدەبوو، دواتر توانرا بەسوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری ئەو تاوانە ئاشکرابکرێت و تۆمەتباران دەستگیر بکرێن.

وتە بێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند "ئەو کارگوزارانە هەردووکیان کوردن و بەگوتەی هۆگر عەزیز لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر هەردوو کارگوزارەکە و ئەو کەسانەشی کە لاپتۆپەکانیان کڕیوە دەستگیرکراون".


 



PM:01:48:14/12/2021