وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، تاران گەیشتوەتە رێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆم.
حوسێن ئەمیر عەبدوللەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئهمڕۆ چوارشهممه ١٥ی کانوونی یەکەم، له لێدوانێكدا رایگهیاند، "شەوی
رابردوو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گەیشتینە رێککەوتنێکی باش کە هەندێک
لە نیگەرانییەکانی باسکراو سەبارەت بە بەرنامە ئهتۆمیهكهی ئێران چارەسەر دەکات و
یارمەتی بەردەوامبون و پتەوکردنی هاوکاری نێوانمان دهدات".
وتیشی "ئێمە گەشبینین بە پێشکەوتن لەم خولەی
گفتوگۆکاندا ئەگەر لایەنی بەرامبەر راستبینانە هەڵسوکەوت بکات".