بەدەل بەرواری و جەمال خەلیل دوای ئازادکردنیان لە پیشەکانی خۆیان دوورخرانەوە

دوای ئازادبوونیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک (مامۆستا بەدەل بەرواری و مامۆستا جەمال خەلیل)ـی لە پیشەكانیان دورخستەوە.

لای خۆیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەو دوو مامۆستایە بە ستەم بووە و هیچ تاوان و تۆمەتێکیان لەسەر نەبووە، لەهەمانکاتدا دوای ئازادبوونیشیان لە پیشەکانیان کە مامۆستان دوورخراونەتەوە".

باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەوە پێنج ساڵیش خراونەتە ژێر چاودێری وردی دەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵات لەو سنورە، بۆیە لە ڕێگەی ئەم یاداشتەوە داوامانکردووە کە سەرۆکی پەرلەمان، وەزارەتی پەروەردە لە لابردنی ئەو ستەمە ئاگاداربکاتەوە.

 

 



PM:03:26:15/12/2021