سەمیر حاجی: دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەربارەی دەستلەکارکێشانەوەی (کەمال ئەتروشی) زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت" دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی کەمال ئەتروشی دورە لەراستییەوە".

سەمیر حاجی بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری سامانانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروتییەكان دەستی لەكارنەكێشاوەتەوە و بۆ مەبەستی هەندێك پشكنینی پزیشكی سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردووە". 

ڕوونیشیکردەوە، هیچ گرژی و توڕەبونێك رووینەداوە و وەزیری سامانە سروشتییەكان لە دوای پشووەكانی سەری ساڵ دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی. 

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، كە وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەستی لە كاركێشاوەتەوە و چۆتە دەرەوەی وڵات.

ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی (٨١) پەرلەمانتار کەمال ئەتروشی وەک وەزیری سامانە سرورشتیەکان دیاریکرا، کە (٤٥) پەرلەمانتاری پارتی، (١٧) پەرلەمانتاری یەکێتی، (١١) پەرلەمانتاری پێکهاتەکان و حەوت پەرلەمانتاری گۆڕان بوون.

پرۆفایلی کەمال ئەتروشی:

له‌ ساڵی ١٩٥٥ له‌دایكبووه، لەساڵی ١٩٧١ بۆ ١٩٧٥ لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ١٩٩١ بۆ ١٩٩٤ وەکو توێژەر لە پەیمانگەی پێترۆڵیۆمی فەرەنسی کاری کردووە.

ساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩١ دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە.

لە ئابی ٢٠١٢ تاوەکو نیسانی ٢٠١٤ راوێژکار بووە لە کۆمپانیای KUFPECیی کوەیتی تایبەت بە نەوت.

لە نیسانی ٢٠١٤ تاوەکو ئایاری ٢٠١٥ راوێژکاری باڵای کۆمپانیای تۆتاڵی تایبەت بە نەوت و وزە بووە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٧وە جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە.

لە مانگی تەممووزی ٢٠١٩وە راوێژکاری وزەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە.


PM:03:36:16/12/2021