وێنە.. زانیاری نوێ لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی

شەوی ڕابردوو دەنگی تەقەیەکی زۆر لە ناوەندی شاری سلێمانی بیسترا و تەقە کەرەکانیش دوو هێزی ئەمنیی سەر بە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بوون کە لەنێو خۆیاندا بەشەڕ هاتوون .

لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانیی درەنگانێکی شەوی ڕابردوو دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا کە تەقە کەرەکان دوو هێزی ئەمنی یەکێتی بوون لە نێوان خۆیاندا بەشەڕ هاتوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند  "ڕووداوی تەقە کردنەکەی شەوی ڕابردوو لە 
نێوان هێزەکانی کۆماندۆ و هێزی ئاڵتوونی ڕووی داوە کە هەردوو هێزەکە سەر بە بەرپرسێکی باڵای یەکێتیە و لە کاتی شەڕەکەدا کەسێک کوژراوەو چەند کەسێکی تریش بریندار بوون".

تائێستاش هیچ کەسولایەنێک بەفەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی ڕووداوەکەو زیانەکانی ڕووداوەکە نەداوە تەنها وێنەی ئەو گەنجەی لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابەدووشدا چەندین جار شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی یەکتی لە شاری سلێمانی ڕوویداوە.



وێنەی ئەو گەنجەی لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردوو کوژرا. 



AM:10:20:17/12/2021