پارەی نەوت دەهێننەوە
وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سەردانی توركیا دەكات
به مه‌به‌ستی واژۆكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن، وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی توركیا ده‌كات و حسابێكی بانكیش بۆ پاره‌ی ئه‌و نه‌وته ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێستا فرۆشراوه.
رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به KNNی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدێك كه له‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم پێكهاتووه، سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا‌و لایه‌نانه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا حسابێكی بانكی بۆ نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و پاره‌ش كه تا ئێستا له توركیا كۆكراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێننه‌وه بۆ هه‌رێم و مووچه‌ی پێ دابه‌ش ده‌كه‌ن.
وتیشی: "به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه ئیمزای ده‌كه‌ن، راسته‌وخۆ داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم ده‌چێته حسابه بانكیه‌كه‌وه له توركیا، دواتریش به ئیمزای وه‌زیری دارایی و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ پێداویستییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت".
PM:04:51:13/07/2014