مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی خەرجنەکردنی موچەی مانگی (۱۲) گردبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ بەشیک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی خەرجنەکردنی موچەی مانگی (۱۲) لەبەردەم زانکۆی شارەکە دەستیان بە گردبوونەوە و ناڕەزایەتی کرد.

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" لە ئێستادا ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەتەوە و داوای خەرجکردنی موچەکانیان دەکەن لە وادەی دیاری کراوی خۆیدا".

گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ شەممە دوای زیاتر لە (٢٠) رۆژ لە دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" تا ئێستا بەغدا (٢٠٠) ملیار دینارەکەی نەناردووە بۆیە بڕیار درا کە لە داهاتی مانگی (١٢) خەرجبکرێت". 


AM:11:12:19/12/2021