سبەینێ نەوتی سپی ماڵان لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی شاری سلێمانی ڕایگەیاند" سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ نه‌وت له‌ ده‌ره‌وه‌ى شار له‌ سنوورى (قه‌زاى پشده‌ر) دابه‌شده‌كرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، هەر سبەینێ چوارشەممە له‌ ناو شاريش نەوت له‌ سنوورى مه‌ڵبه‌ندى (شه‌ش) دابه‌شده‌كرێت. 


PM:01:45:21/12/2021