نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارای و ئابووری ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر دابەشکردنی مووچە، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵ.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارای و ئابووری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دوادەکەوێت، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی، کە لە ٢٥ی  کانوونی  یەکەمی ٢٠٢١،  دەست پێدەکات تا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، هەروەها  دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دەکەوێتە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.

لە دوای ئەوکاتەوە یەکەم  وەزارەت وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت،  بۆ ڕۆژانی دواتریش پەپێی خشتەی موچە لە دابەشکردنی بەردەوام دەبێت.



PM:12:34:23/12/2021