وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی بۆ ساڵی نوێ ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دادەنێت و دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە کەمال محەمەد ساڵح سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەی ڕاوێژکاریی وەزارەتەکەی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، چه‌ند بڕیارێك دران له‌وانه‌ (وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی ئایندە ئامادە کردووە و ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا دەکرێنەوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا کەمال محەمەد ڕایگەیاند " لە ساڵی ٢٠٢٢، دەیان پڕۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:

 

* پڕۆژەی هێڵی سۆران-شەقڵاوە

 

* پڕۆژەی هێڵی بازیان- راپەرین

 

* پڕۆژەی هێڵی تانجەڕۆ- سەید سادق

 

* وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک

 

* بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر

 

* تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل

 

* تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگه‌ له‌مانه‌ ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
   

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، وەزارەتی کارەبا، پاش هەوڵێکی زۆر توانی ڕەزامەندیی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەگەڕخستنی  پڕۆژەی هێڵی ٤٠٠ کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان - عێراق بەدەست بهێنێت. 

 



PM:01:42:26/12/2021