بڕیارە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لەناو شاری سلێمانی لە سنوری مەڵبەندی شەش دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە نەوتی سپی ماڵان لە مەڵبەندی شەشی ناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، نرخی (٥٥) هەزار دینار بۆ هەر (٢٠٠) لیترێک دیاریکراوە.