شاری سنە وەک پایتەختی (کتێب) دیاریکرا

لە ئێران ساڵانە شارێک وەکو پایتەختی کتێب هەڵدەبژێرێت، ئەمساڵ شاری سنە وەک حەوتەمین پایتەختی کتێب دیاریکرا. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئیسنا)، دوێنێ دووشەممە شاری سنە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانەوە وەک حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران هەڵبژێردرا.

مەراسیمەكە بە بەشداری (وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، جێگری كاروباری فەرهەنگی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامە داڕشتنی كولتووری، بنكەی هاوئاهەنگی شار و گوندەكانی هۆگری كتێب و دیكەی دامەزراو و ڕێكخراوەكانی هاوكار) بەڕێوەچوو.

پایتەختی کتێب ناونیشانێکی کولتوورییە کە ساڵی (٢٠٠١) لە لایەن ڕێکخراوی  پەروەردە، زانست و کولتووری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونێسکۆ)وە دانراوە و ساڵانە دەبەخشرێتە شار گەلی جیاواز لە ئاستی جیهاندا.

پێشتر لە ئێران شارەکانی (ئەهواز، نەیشابوور، بووشێهر، کاشان، یەزد و شیراز) وەک پایتەختی کتێب لەو وڵاتەدا هەڵبژێردرابوون.


PM:01:45:28/12/2021