نوێکرایەوە.. فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی سنوری گوندی گەڵاڵەیان لە شارباژێر کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی سنوری گوندی گەڵاڵەیان لە شارباژێر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر ٤٥:٤ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دووجار ناوچەی دوکانیان و گۆمەسد لە سنوری کوێرەکانی لە بناری چیای ئاسۆس لە سنوری گوندی گەڵاڵەیان بۆردومانکرد، قائیمقامیەتی ماوەت لەو بارەیەوە دەڵێت "سوپاس بۆ خوا خەڵکی گوند سەلامەتن، ھەرچەندە لە ئێستادا مەڕدارەکانی گوندی گەڵاڵە، مەڕەکانیان بردۆتە ئەو سنورە بە مەبەستی لەوەڕاندن".

باسی لەوەشکرد، ئێمە وەک ئیدارەی قەزای ماوەت نیگەرانین لە بەردەوامی ئەم بۆردومانانە، کە ھەموو جارێک دەبێتە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ترس و نیگەرانی لە سنوری ئێمە.

لەماوەی ڕابردوودا چەندین جاری دیکە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوری شارباژێڕ و پێنجوێن یان بۆردوومان کردووە.




PM:07:29:28/12/2021