هەفتەی داهاتوو لە دەوروبەری شاری هەولێر نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو لە شارۆچکە و کۆمەڵگەکانی دەوروبەری شاری هەولێر نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت". 

ئاری كاكەشین سابیر بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایگەیاند" سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەریەک لە شارۆچکەکانی (قوشتەپە، دارەتوو، بەحرکە، بەستۆرە، بنەسڵاوە، کەسنەزان، خەبات و شاوێس و پیرزین) دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت". 

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، كە بڕی (٥٥) هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دیاری كراوە.


AM:12:05:31/12/2021