نرخی لیرەی تورکی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بە جێگری مایەوە، هاوکات بەهای لیرەی تورکی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزارو ٧٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزارو ٧٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزارو ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٩ هەزار دینار بوو.  

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ١٤٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠٤ هەزار دینارە.


AM:10:53:02/01/2022